English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج نەخۆشیی بەپیاز چارەسەر دەکرێت
2018-06-10 [01:04 AM]

هەولێر ـ ZNA


پیاز یەکێکە لەو خۆراکانەی بەهۆی سوودە تەندروستییەکانییەوە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشیی بەکاردەهێنرێت.

زۆرکەس لە کاتی نەخۆشییدا سەردانی دەرمانخانە دەکەن بۆ کڕینی چارەسەری پزیشکیی، لەم بابەتەدا پێنج نەخۆشیی باس دەکەین کە دەتوانیت بە پیاز چارەسەریان بکەیت.

ئازاری سک 
خواردنە چەورەکان بەشیوەیەکی گشتی دەبنە هۆکاری ئازاری سک یان گەدە، بۆ چارەسەری ئەم ئازارە دەتوانیت پیازێک بکەیت بە دوو بەشەوە و بیکوڵێنیت، دواتر هەر کاتژمێرێک یەک یان دوو کەوچکی چێشت لەم خواردنەوەیە بخۆیت.

تەنگەنەفەسی
لەکاتێکدا کە هەناسەت توند دەبێت، پیازێک بە جوانی ورد بکە، دواتر لەگەڵ بڕێک ڕۆنی زەیتوون یان گوێزی هیندی تێکەڵی بکە و بیخەرە سەر سنگت.

کۆکە یان قورگئێشە
هەرکاتێک کۆکە یان قورگئێشە بێزاری کردیت، پیازێک بکە بە دوو بەشەوە و بڕێک شەکری تێ بکە و چاوەڕێ بکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، دواتر ئەم گیراوەیە بخۆ.

برین
پیاز بە تایبەت سپییەکەی خاوەنی دژە ئۆکسانێکە کە ڕێگری لە خوێنبەربوون دەکات، بۆ هەر برینێک دەتوانیت قاژێک پیازی بخەیتە سەر بۆ سارێژبوونی.

ڕشانەوە
بۆ ڕێگری لە ڕشانەوە ئاوی سروشتیی پیاز و ئاوی نەعنا ئامادە بکە، یەک کەوچک ئاوی پیاز بخۆ و ١٠ خولەک دواتر کەوچکێک ئاوی نەعنا بخۆرەوە، بەشێوەیەکی سروشتی ڕشانەوەکەت چارەسەر دەبێت.





ئەم هەواڵە 8620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad