English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان 
2018-06-10 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر 




 گوتەبێژێک بەناوی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەسەر سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان خستەڕوو کە  ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە : 


لەماوەی چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەک ھەواڵی ناراست و نادروست لە ھندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو کراونەتەوە سەبارەت بە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان.ئێمە لە دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم سەرلەبەری ھەواڵەکان رەت دەکەینەوە، و  بە پێویستی دەزانین ئەم خاڵانەی خوارەوە روون بکەینەوە بۆ خەلکی کوردستان:
١.    سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی یاسایی و فەرمییە، و لەدوای چۆڵبوونی پۆستی سەرۆکی ھەرێم و جێگرەکەی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانیان، بەپێی ماددەی (دووەم) لە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم بە سەر دامەزراوە دەستوریەکانی ھەرێم ژمارە (٢) ساڵی ٢٠١٧، دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم بەردەوامە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی و لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆک وەزیران کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات.
٢.    بودجەی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی یاسا و رێنماییەکان دیاریکراوە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی رۆژانەی دیوان.ھەروەھا ستاف و فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم و فەرمانبەرانی نووسینگەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆک میلاکی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمن و دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و بەپێی یاسا و رێنماییەکان مووچە وەردەگرن، و تەنیا پۆستی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ھەرێم چۆڵ بوون.
٣.    مووچەی سەرۆکی ھەرێم و جێگرەکەی بە پێی یاسای ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠١٠ دیاریکراوە. و لەدوای وازھێنانی بەڕێزان مەسعوود بارزانی و کۆسرەت رەسول عەلی وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ھەرێم لە پۆستەکانیان ، ھیچ مووچە و بودجەیەک بۆیان تەرخان نەکراوە.
٤.    سەبارەت بە راوێژکارەکانی سەرۆکی ھەرێم، لەگەڵ ڕێز و پێزانین بۆ ئەو ماوەیەی کە ئەرکەکانیان ئەنجام داوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کارەکانیان راوێژکاری بووە و پێوەست بوو بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان. بۆیە لەدوای چۆلبوونی ئەم پۆستە، ئەرکی ئەم بەڕێزانە وەکو راوێژکاری سەرۆکی ھەرێم کۆتایی ھاتووە.
٥.    لە ھەواڵەکاندا ئاماژە کراوە بە لێدوانی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی مووچەی سەرۆکی ھەرێم و بودجەی سەرۆکایەتی ھەرێم. ئێمە لێرەدا رایدەگەیەنین کە ئەو زانیاریانە نادروستن ودوورن لە راستیەوە. بۆیە دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم بە مافی خۆی دەزانێت داوای یاسایی تۆمار بکات بەرامبەر بەو کەسانە.





ئەم هەواڵە 21115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad