English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خوانەی ڕۆژانەت ھۆکارن بۆ چرچ بوونی پێستی دەمووچاو
2018-06-10 [01:53 AM]

هەولێر ـ ZNA


ئافرەتان گرنگی زۆر بە تەندروستی پێست دەدەن،لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا پێویستە ئاگاداربین کە کۆمەڵێک خو ھەیە دەبێتە ھۆی چرچ بوون و پیردەرکەوتنی پێست لە گرنگترین ئەو خوانەش:ـ

١-زۆر بەکارھێنانی ماکیاژ لەلایەن ئافرەتانەوە، یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی چرچ بوونی پێستی دەمووچاو.

٢-چونە دەرەوە بەبێ بەکارھێنانی کرێمی دژە خۆر.

٣-کەم خەوی کەمکردنەوەی کاتەکانی خەو، یارمەتیدەرە لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی لە دەمووچاودا لە تەمەنێکی گەنجدا.

٤-قەلەقی و دودڵی یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی چرچ بوونی پێستی دەمووچاوو،بۆیە ئارامی دەرونی ھۆکارێکە بۆ جوان بوونی پێست و چرچ نەبوونی.

٥-خواردنی خۆراکی ناتەندروست کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر تەندروستی دەمووچاو ،بە پێچەوانەوە خواردنی تەندروست یارمەتیدەرە لە جوانکردنی پێست و ھێشتنەوەی بە گەنجی.





ئەم هەواڵە 8473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad