ZNA- ھەولێر
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوون لە ھێنانی دوو یاریزانی گرنگ بۆ ریزی یانەی کەتەلۆنی بۆ وەرزی داھاتوو .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ، بەرپرسانی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە بە ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەریان راگەیاندوە کە ھەردوو یاریزان گریزمان و کلیمنت لینگلی وەرزی داھاتوو لە پێکھاتەی یانەی بەرشەلۆنە دەبن .
لەھەواڵەکە ھاتووە , گریزمان دەبێتە یاریزانی سەرەکی لە ھێلی ھێرشبەر و چاوەڕێش دەکرێت لینگلی کە یاریزانی یانەی سیڤیایە لە ھێلی بەرگری یاری بکات.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھیچ ووردەکارییەکی ئەو گرێبەستانەیان نەخستووتە روو .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 12946جار خوێندراوەتەوە |