English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی مل تەقاندن
2018-06-10 [02:40 AM]

هەولێر ـ ZNA



هەندێک کەس ڕاهاتوون ڕۆژانە چەند جارێک ملیان دەتەقێنن بە بێ ئەوەی ئاگاداری زیانەکانی بن.

ته‌قاندنی مل به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار له‌وانه‌یه‌ زۆر زیانبه‌خشتر بێت له‌ سووده‌کانی ‌و ئه‌گه‌ری لێدانی سه‌کته‌ی ده‌ماغی لێده‌کرێت.

تەقاندنی مل  چاره‌سه‌رێکی گونجاو نییه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار‌و له‌کۆیی هه‌ر سێ که‌سێک دوو که‌س به‌هۆی ته‌قاندنی مله‌وه‌ تووشی زیان ده‌بن له‌یه‌کێک له‌قۆناغه‌کانی ژیانیاندا.

ئەم کارە نه‌ریتێکی زیانبه‌خشه‌ و ده‌بێت ئاگاداری بێت کاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێشک ‌و سوڕی خوێن، ئه‌م رێگایه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار شیاو نییه‌‌و پێویسته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێنمایی هاوڵاتیان نه‌کرێت به‌ئه‌نجامدانی.

له‌کاتی بوونی ئازاری ملدا چه‌ند شێوازێکی دیکه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ ده‌توانرێت له‌به‌رچاو بگیرێت له‌جیاتی به‌کاربهێنرێت، له‌وانه‌ شێلانی هێواش‌و نه‌رم‌ و مه‌شقی وه‌رزشی که‌ هه‌مان رۆڵێ‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاریان هه‌یه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسی بن وسودی ته‌ندروستیشان بۆ له‌ش هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 4801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad