English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لووتكه‌ی داهاتووی جی ٧ له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌به‌سترێت
2018-06-10 [03:44 AM]

ZNA - هەولێر


ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، رایگەیاند،‌ وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ لووتكه‌كه‌دا نه‌تواندرا كۆتایی به‌ هه‌موو لێكتێنەگه‌یه‌شتنه‌كان بهێندرێت، به‌ڵام له‌ دۆخێكدا كه‌ گرژییه‌كان ته‌شه‌نه‌یان كردووه‌ له‌ باره‌ی بارزگانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ توانیوویاته‌ یه‌كڕیزی به‌دیبهێنن.

ماكرۆن گوتی، له‌ لووتكه‌كه‌دا ره‌وشی سووریایان تاوتوێ كردووه‌ و واژوویان له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌ك هه‌نگاونان بۆ رێگه‌گرتن له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كردووه‌.

سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی بەمەش کرد له‌ یەکی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٩ سه‌رۆكایه‌تی جی٧ بە فەرەنسا دەسپێردرێت  و لووتكه‌ی داهاتوو له‌ شاری بیاریتز ده‌به‌سترێت.





ئەم هەواڵە 3874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad