English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جبوری: سوتانی كۆگای سه‌ندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌ئه‌نقه‌ست بووه‌ و په‌رده‌پۆشكردنی ساخته‌كاریه‌كانه‌
2018-06-10 [03:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌یه‌كێک له‌ كۆگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه‌وته‌وه‌. به‌پێی هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوانه‌ تێكڕایی سندوقه‌كانی ده‌نگدان سوتاون، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی، سووتاندنی كۆگای تایبه‌ت به‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ی روسافه‌، مه‌به‌ستدار بووه‌ و پلانی پێشوه‌خته‌ی بۆ داڕێژراوه‌ و ئامانج لێی په‌رده‌پۆشكردنی ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كردنی گه‌لی عێراق بووه‌، وتیشی، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ نووسینگه‌ی جبووری ده‌رچووه‌، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، "تاوانی سووتاندنی كۆگای تایبه‌ت به‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ی روسافه‌، مه‌به‌ستدار بووه‌ و پلانی پێشوه‌خته‌ی بۆ داڕێژراوه‌ و ئامانج لێی په‌رده‌پۆشكردنی ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كردنی گه‌لی عێراق و گۆڕینی خواست و به‌لاڕێدابردنی بژارده‌ی خه‌ڵكی عێراقه‌".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جبووری دووپاتیكردۆته‌وه‌، "دوای ئه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاريكردنێكى مه‌ترسیدار له‌ خواستى گه‌لی عێراق پشتڕاست كرانه‌وه‌ و دواجاریش ئه‌مرۆ ده‌نگی گه‌ل سووتێندرا، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌".

جبوورى داواى له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری به‌غداش كرد، "رێككاری ئه‌منی توند, كه‌ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانه‌ ده‌گونجێت بگرنه‌ به‌ر و, به‌زووترین كات ئه‌جێنداكانی پشت تاوانى ساخته‌كاری و سووتاندنى سندووقه‌كانی ده‌نگدانيش ئاشكرا بكه‌ن".

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له‌ لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق و دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و میدیاكان كرد، "به‌وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن و، به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه‌ و به‌ روونی و شه‌فافی زانیارییه‌ راسته‌قینه‌كان به‌ خه‌ڵكی عێراق رابگه‌یه‌نن".

سەعد مەعن وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند تا ئێستاش ئاگرەکە‌ به‌رده‌وامه‌ ئه‌گه‌رچی تیمه‌كان له ‌هەو‌ڵی به‌رده‌وامدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی.

گویشی "ئێستا نازانرێت هۆكاری ئه‌و ئاگرە چیه‌ ئێشتا هێزه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌ی تاوان و هه‌واڵگری له‌وێن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری ئه‌و ئاگره‌ پشت به‌خوا له‌ دوو بۆ سێ کاتژمێری تر هۆكاره‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یەنین."

مەعن باسی له‌وه‌ش كرد، "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ڕاست نیه‌ هه‌موو سندوقه‌كان نه‌سوتاون به‌شێک له‌سندوقه‌كان و به‌ڵگه‌ و ئامێری كۆمسیۆن له‌و كۆگایه‌ سوتاوە."





ئەم هەواڵە 6994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad