English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی: ئەوانەی کەرکووکیان لەدەستدا ساختەکاری ئابڕووبەرانەیان کردووە
2018-06-10 [03:55 AM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند کە ساختەکارییەکی زۆر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی کراوە و دەڵێ خاك فرۆشان و ئەوانەی کەرکووکیان لەدەستدا، دەیانەوێت ساختەکارییەکان لە سلێمانی و کەرکووک پەردەپۆش بکەن.

گوتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی کە بەرهەم ساڵحی جێگری پێشووی سکرتێری یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات، لە راگەیاندراوێکیدا دووپاتی کردەوە  تەزویرو ساختەكاریی ئابڕوبەرانەی هەندێ لایەنی سیاسی لە ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایار ئەنجامیان دراوە و راشی دەگەێنێت کە ئەوان بەھەموو ھێز و توانای خۆیان، بێ دوودڵی و بە راشكاوی كار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەنگە دزراوانە دەكات.

گوتەبێژەکەی هاوپەیمانی روونی کردەوە کە هێشتا تانەیان لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك نەداوە، چونكە بەپێی رێكارەكان، ھێشتا موتابەقەی دەنگەكان لەو پارێزگایە نەكراون، بەڵام ساختەکاران بەھۆی ئەو بەڵگەو دیكۆمێنتانەی كە لە لایەن كۆمسیۆنەوە دەرچوون، و دەیسەلمێنن بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی ئابڕووبەرانە تەزویر كراوە، بۆیە دەیانەوێت و ئەوەی لە سلێمانی لێیان قەوماوە بە فرمێسكی نیفاق و ریاكارانە بۆ كەركوك پەردەپۆشی بكەن، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە نەوت دز و خاك فرۆشان، ئەوانەی كەركوكیان لەدەستدا، ئابرووی بەرگری لە كەركوك و پێشمەرگەیان نەماوە.

هاوپەیمانی رەتیشی دەکاتەوە کە ئەوان پشتیوانیان لە پووچەڵ کردنەوەی دەنگی پێشمەرگە کردبێت، ەبڵام داوایان کردووە تەنیا دەنگە راستەقینەکان ئەژمار بکرێن.

 





ئەم هەواڵە 2938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad