English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ کۆبونەوە مێژوویه‌كه‌، ترامپ دەگاتە سه‌نگاپوره‌
2018-06-10 [04:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆ کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کیم جون ئون كه‌ بڕیاره‌ 12 ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مرۆ یەکشەممە سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دانۆڵد ترامپ گەیشتە سه‌نگاپوره‌.

به‌ گه‌یشتنی لەلایەن وەزیری دەرەوەی سه‌نگاپوره‌ ڤیڤیان بالاکریشنانەوە پێشوازی لێکرا.

پرسیاری لەسەر پێشبینیەکانی بۆ کۆبونەوەکە لێکرا، دانۆلد ترامپ گوتی هەستێکی باشی هەیە.

بەر لەوەی بگات ترامپ دانی بەوەدانا بۆ کۆبونەوەکەی ڕۆژی سێشەممە بەرەو ناوچەیەکی ئاشکرانەکراو دەڕوات.

ترامپ گوتیشی لەو بڕوایەدایە "کیم" کە نیوەی تەمەنی سەرۆک ترامپی هەیە، هەوڵ دەدات شتێکی باش بکات بۆ خەڵکی خۆی. بەڵام گوتیشی کیم ئەم دەرفەتە نایەتەوە بەر دەمی ئەگەر وتووێژەکان بە باشی بەڕێوە نەچن.





ئەم هەواڵە 4165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad