English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیدلب... به‌ هێرشی فرۆكه‌كانی سوریا كوژراو و بریندار كه‌وته‌وه‌
2018-06-10 [05:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوریا بۆ سه‌ر ئیدلب له‌ باکووری سووریا ١٧ هاوڵاتی كوژران.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوریا هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی رام حەمدان و كڵێسای به‌نی ئی و شارۆچكه‌كانی بیننه‌ش، ته‌فته‌ناز و ئاریها له‌ پارێزگای ئیدلب.

سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌ ئیدلب ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ ئه‌نجانی هێرشكردنه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی نور له‌ ته‌فته‌ناز پێنج هاووڵاتی سڤیل كوژران كه‌ سێیان منداڵن و نه‌خۆشخانه‌كه‌ش وێران بووه‌.

له‌ ئاكامی هێرشه‌كاندا ١٣ هاووڵاتی سڤیل له‌ ته‌فته‌ناز و دوو سڤیل له‌ ئاریها و یه‌ك سڤیل له‌ بیننه‌ش و سڤیلێكی دیكه‌یش له‌ رام حه‌مدان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

بریندارانیش گوازراونه‌ته‌وه‌ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ گوندی زه‌رده‌نه‌ سەر بە پارێزگای ئیدلب، لانی كه‌م ٤٢ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.

 

aa





ئەم هەواڵە 3880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad