English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سپاسنامەیەكی ئاراستەی خەڵكی ئێران
خۆ پێشاندانی رۆژی قودس ئاخرین هەینیی مانگی رەمەزانان ئێران بەڕێی دەخات
2018-06-10 [06:17 AM]

​ZNA - هەولێر


نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل سپاسی پشتگیرییەكانی خەڵكی ئێران بۆ ئیسرائیلی کرد و دەڵێت، دژایەتیکردنی حکومەتی ئێران بەرانبەر بە گەلی جوولەكە ناتوانێت پەیوەندیی بەھێز و رێزگرتنی نێوان گەلی ئێران و ئیسرئیل لەناوببات.

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە سپاسی ھەموو خەڵكی ئێران دەكەین كە لە رۆژی قودس و دژایەتی حكوومەتی ئێران بەرانبهر بە ئیسرائیل، پشتگیرییان لە ئیسرائیل كرد.

ئوفیر گیندێلمەن، بەپرسی راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، دژایەتیکردنی دێرینەی حکومەتی ئێران بەرانبەر بە گەلی جوولەكە ناتوانێت پەیوەندیی بەھێز و رێزگرتنی نێوان گەلی ئێران و ئیسرائیل لەناوببات.

لەگەڵ بەرێوەچوونی رێورەسمەكانی رۆژی قودس لە ئێران، ژمارەیەك لە خەڵكی ئێران لە ناوخۆو دەرەوەی ئەم وڵاتە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دژ بە سیاسەتەكانی ئێران پشتیوانیان لە ئیسرائیل كرد.





ئەم هەواڵە 3919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad