English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەسەد: ئێران و رووسیا بڕیاردەری سووریا نین
2018-06-10 [06:55 AM]

ZNA- هەولێر


 

"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری رژێمی سووریا دەڵیت، رووسیا و ئێران لەسەر بانگهێشتی سووریا لەم وڵاتەن، بەڵام بوونی ئەمەریکا و بریتانیا له سووریا نایاسایی و داگیرکراییه.

 

ئەسەد له چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی بریتانیایی "Mail on Sunday" راگەیاند، "رووسیا بڕیاردەری سەرەکی له سووریا نییه و حکومەتی سووریا سەربەخۆ له هاوپەیمانەکانی وەک ئێران و رووسیا، بڕیار دەدات".

 

ئەسەد له چاوپێکەوتنەکەیدا، پشتیوانییەکانی رووسیای بەرز نرخاند و رەخنەی له کردە سەربازییەکانی ئەمەریکا و بریتانیا گرت و به پێشێل کردنی سەروەریی سووریای له قەڵەم دا.

 

بەشار ئەسەد دەشڵێت: "زیاتر له شەش حەوت دەیەیه پەیوەندیی باشمان لەگەڵ رووسیا هەیه. هیچ کات رووسەکان، تەنانەت ئەگەر ناکۆکیەکی هەبووبێت؛ هەوڵیان نەداوه شتێکمان پێ بسەپێنن."

 

سەرۆک کۆماری رژێمی سووریا گوتی: "لەوانەیه هەندێک جار کۆمەڵه ناکۆکییەک لەنێوان رووسیا و سووریا لەگەڵ ئێران یان سووریا و ئێران لەگەڵ رووسیا هەبووبێت، شتێکی ئاساییه لەنێوان حکومەتەکان ناکۆکی هەبێت، بەڵام له ئەنجامدا له سووریا بڕیارەکه دەردەچێت و ئەوەی دەکرێت، بڕیارێکی سوورییه."

 

ئەسەد دەڵێت: "رووسیا هیچ کات لەگەڵ ئەو لایەنانەی دژی سووریان، هاوئاهەنگیی نەکردووه، ئەمه دژیەکه، چۆن ئەو لایەنانه دەتوانن یارمەتیی سوپای سووریا بدەن و هاوکاتیش لەگەڵ دوژمنەکانی ئێمەش هاوکارییان هەبێت؟"

 

BBC





ئەم هەواڵە 4576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad