ZNA – هەولێر
گۆرانی ئەمساڵ بۆ مۆندیالی بەناوی " Live It Up"ـە و لە ماوەی سێ رۆژدا ١٠ بینەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوبدا هەبووە.
لەم بەرهەمەدا، هەریەک لە نیکی جام فیت، ویل سمیس و ئێرا ئێسترافی، گۆرانییەکە دەچڕن و لە ٨ ئەم مانگەوە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە.
لەم بەرهەمەدا سمیس وەک گۆرانیبێژێک دەردەکەوێت و هەرچەند وەک ئەکتەرێک ناسراوە، بەڵام پێشتر ئەزموونی گۆرانی گوتنی هەبووە.
لەم ڤیدیۆکلیپەدا، چەند یاریزانێکی جیهانی دەبیندرێن، یەکێک لەوانە یاریزانی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل، رۆنالدینۆیە.
ئەم هەواڵە 9802جار خوێندراوەتەوە |