English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێکی ئێران : لەگەل سێ ولات لە جەنگ داین
2018-06-10 [11:14 AM]

ZNA- ھەولێر


سیاسه‌توانێكى ئێران، داواى له‌سه‌رجه‌م به‌رپرسانى حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كرد، به‌ره‌ى ناوخۆ به‌هێز بكه‌ن و كار بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى جه‌نگى ئابووریی بكه‌ن.

 

محه‌ممه‌د ڕه‌فسه‌نجانى، سیاسته‌وانى دیار و براى هاشمى ڕه‌فسه‌نجانى، سه‌رۆكى كۆچكردووى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕژێمى ئێران، ڕای گه‌یاند: "وڵاته‌كه‌مان له‌ گه‌ڵ سێ وڵاتدا له‌ جه‌نگدایه‌، ئه‌وانیش ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعوودییه‌ن".

 

له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى “ئارمان”ى سه‌ر به‌به‌ره‌ى چاكسازیی، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوتیشی: "دۆناڵد تره‌مپ، هه‌وڵێكى زۆرى دا بۆ پێكهێنانى سێكۆچكه‌یه‌ك (ئه‌مریكا، سعوودییه‌ و ئیسرائیل) بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كۆتاییدا ڕژێمى ئێرانى پێبڕووخێنن".

 

ئه‌و سیاسه‌توانه‌، كه‌ كاندیدێكى پێشووى سه‌رۆكایه‌تی ئێرانه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى له‌ حاڵه‌تى جه‌نگدایه‌، ئه‌و جه‌نگه‌ سه‌ربازیی نییه‌، به‌ڵكو ئابوورییه‌: "جه‌نگى ئابووریی كاریگه‌رییه‌كانى چه‌ند هێنده‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی وڵات ده‌كات".

به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانى تاران له‌ وڵاتانى دراوسێ و ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ده‌یان ساڵه‌ ڕژێمه‌كه‌ى گرتوویه‌تییه‌ به‌ر، گه‌لى ئێران به‌ده‌ست كێشه‌ى ئابوورییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.





ئەم هەواڵە 5566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad