English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجێڵا مێرکڵ داوای بەپەلە نارنەوە پەنابەرە رەتکراوەکان دەکات
2018-06-11 [06:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


راوێژکاری ئەڵمانیا داوای ناردنەوەی پەنابەرە رەتکراوەکان لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، دەکات.

ئەنجێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، لە رووداوی کوشتنی کچە مێرمنداڵە ئەڵمانییەکەوە وانەیەک وەردەگرن، کە بریتییە لە خێراییکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران.

ئەنجێڵا مێرکڵ ھەروەھا رایگەیاندووە، ”زۆر گرنگە“ حکوومەتی ئەڵمانیا بەخێرایی کارە ئیدارییەکانی بەزۆر ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە تەواو بکات، کە لە ئەڵمانیان و پێدانی مافی مانەوە پێیان، رەتکراوەتەوە.

ئەو لێدوانەی روێژکاری ئەڵمانیا وەک کاردانەوەیەک بوو دژی دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی کچێکی ئەڵمانیی تەمەن ١٤ ساڵی دێت، کە دوو گەنجی خەڵکی تورکیا و ھەرێمی کوردستان، ئەنجامیان دا.

دوای کوشتنی ئەو کچە ئەڵمانیا، یەکێک لە بکوژەکان لە ئەڵمانیا ھەڵات و خۆی گەیاندەوە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە شاری دھۆک لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کوردستان دەستگیر کرا و رادەستی پۆلیسی ئەڵمانی کرا.
 
دوای ناردنەوەی ئەو بکوژە بۆ ئەڵمانیا، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا سوپاسی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستانی کرد و ئەنجێڵا مێرکڵیش ھەماھەنگیی ھێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستانی بە ”زۆر باش“ ناوبرد.





ئەم هەواڵە 5512جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad