English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی داوا دەكات لێكۆڵینەوەی وورد لە سوتاندنی سندوقەكان بكرێت
2018-06-11 [06:39 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سووتاندنی کۆگای دەنگەکان "پیلانگێڕییە دژی عێراق" و فەرمان بە هێزە ئەمنییەکانیش دەکات لە سەرجەم پارێزگاکان رێوشوێنی تووند بۆ پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان بگرنەبەر.

 

 
لە فەرمانێکدا بۆ فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان، حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆك وەزیرانی عێراق،  فەرمانیکردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند و زیاتر بۆ پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبادی داوا لە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان و بەرگری شارستانی دەکات "شوێنی رووداوەکە بپشکنن و لێکۆڵینەوە بکەن، دوای وردبینیکردنی کۆتایی راپۆرتێکی ورد لەبارەی رووداوەکە و زیانەکان ئامادەبکەن". کە مەبەست لێی سووتانی کۆگای سندووقی دەنگەکانە لە ناوچەی رەسافەی بەغدا.
 
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت "ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە شوێنی سندووقەکانی دەنگدان پارێزن.  ناوەندەکانی کۆگاکردن لە دەرەوە هیچ پەیوەندییەکان بە کۆگاکردنی نێوخۆیی داتاکان نییە، هەروەها سوورن لەسەر سەربەخۆیی هێزە چەکدارەکان و دەستوەرنەدان لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بەڵکو تەنیا ئاسایش بۆ دەنگدەر دابیندەکەن و پارێزگاری لە باڵەخانە و دامەزراوە و ناوەندەکانی دەنگدان و ناوەندەکانی کۆگاکردن دەکەن".
 
 




ئەم هەواڵە 6286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad