English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان داوا لە دادگای تورکیا دەکات پەلە بکەن لە سزادانی ده‌میرتاش
2018-06-11 [06:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، داوا لە دادگای تورکیا دەکات پەلە بکەن لە سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا، کە ئێستا بە بیانووی تێوەگلانی لەکارەکانی پەکەکەوە لە زیندان دایە.

بە گوێرەی ھەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی ئەلمۆنیتەر، ئەردۆغان لە میانی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە پارێزگای کۆجائێلی تورکیا لەبارەی بانگەشەی دەمیرتاش لە زیندانەوە گووتویەتی: " ئەو پیاوە ئێستا دەستگیرکراوە، وانیە؟ بەڵێ، پێویستە دادگا پەلە بکات لە بڕیاردان لە چارەنووسی".

لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦، دەمیرتاش بە تۆمەتی "چالاکی تیرۆرستی" و پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا و ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا بسەپێت، دەبێت ١٢٥ ساڵ لە ژوورەکانی زیندانی تورکیا بمێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، نەیارانی ئەردۆغان و ھەوادارانی ھەدەپە، داوا دەکەن دەمیرتاش ئازاد بکرێت تاکو بتوانێت کەمپینی ھەڵبژاردنەکانی لە دەرەوەی زیندان بەڕێوەببات.

ئەردۆغان لە وەڵامی ئەو داوایەشدا گووتی: " پارتەکەی کەمپینی بۆ ئەنجام دەدەن. ئەوە زیاترە لەوەی کە خۆی شایەنییەتی".

دەمیرتاش ئێستا ھیوای بە دەنگدەرانی تورکیایە و لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: " رۆژی ٢٤ی حوزەیران، خەڵک ناوی من دەخەنە ناو سندوقەکانی دەنگدان و ئەوەش زیرەکانەترین وەڵام دەبێت".





ئەم هەواڵە 4699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad