English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی سەنگاپورە: خەرجی كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان ترەمپ و كیم 20 ملیۆن دۆلارە
2018-06-11 [06:57 AM]

​ZNA – هەولێر


خەرجی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون کە بڕیارە لە ١٢ی حوزەیران لە سەنگاپورە بەڕێوبچێت، نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو وڵاتە دەکەوێت.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی  Strait Times، سەرۆک وەزیرانی سەنگاپورە  لی ھسیان لوونگ رایگەیاندووە کە لوتکەی نێوان ھەردوو سەرۆکەکە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار خەرجی دەخاتە سەر وڵاتەکەی.

سەرۆک وەزیرانی سەنگاپورە ، لوونگ راشیگەیاندووە کە ئەوان ئامادەن ئەم بڕە پارەیە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاشتی خەرج بکەن. گوتیشی: "ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە زۆر بە گرنگ دەزانین، لەم باوەڕە داین کە ئەم کۆبوونەوەیە دەرگای دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکاتەوە".

سەرۆك وەزیران گوتیشی: "ھەڵبژاردنی ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو لووتکەیە، نیشانەی رێزگرتنی سەنگاپورە لە نێوەندی نێودەوڵەتی، ئێمە ئەم داوایەمان پێشکەش نەکردبوو، بەڵام ئەوان پرسیاریان لە ئێمە کرد ئێمەش قبوڵمان کرد".

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم لە ١٢ی حوزەیران لە سەنگاپورە کۆدەبنەوە.

 





ئەم هەواڵە 4318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad