English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێش ئه‌وه‌ی كۆگاكه‌ی كۆمیسیۆن بسووتێت ده‌رگاكه‌ی شكێنراوه‌
2018-06-11 [06:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پێش ئەوەی کۆگاکەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن لە ناوچەی رەسافە بسووتێت، لە بەردەم دەرگاکەیدا کێشە روویداوەو شوێنەواری توندوتیژیی بە دەرگاکەوە دیارە و پاسەوانی کۆگاکانیش دیار نەماوون و لە پاشنیوەڕۆی رۆژی ١٠/٦/٢٠١٨ وە بەدوایاندا دەگەڕێن.

رۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید لە راپۆرتیکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ١١/٦/٢٠١٨ بلاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە: "پێش سووتانی کۆگاکە کێشە و توندوتیژی لەبەردەم دەرگاکەدا روویداوە و پاشان ئاگرەکە کەوتووەتەوە".

سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش کە نەیھێشتووە ناوی بھێنن گوتوویەتی: "ژمارەیەکی زۆری سندووقەکان سووتاوون و ئێستا ناتوانرێت ژمارەکەیان بزانرێت و ژمارەیەکی کەمیش لە سندووقەکان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و ئەوانەی ماڵەکانیان لە کۆگاکانەوە نزیک بووەو تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەربازکراوون. ھەر چەندە سندووقی زۆریش ھەن نەسووتاوون، بەڵام ئەوانیش بەھۆی ئاوی ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە تەڕبوون و فەوتاون".

سەرچاوەکەی وەزارەتی ناوخۆ روونیکردووەتەوە "پاسەوانەکانی کۆگاکان دیار نەماوون و ھێشتا گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە، لەبەردەم دەرگای دەرەوەی کۆگاکانیش شوێنەواری شکان و توندوتیژی ھەیە کە روونیدەکاتەوە بە ئاسن و کەرەستەی دیکە دەرگاکە شکێنراوە و چوونەتە ناو کۆگاکەوەو ئاگریان تێبەرداوە".

دوێنێ محەمەد رەبیعی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا گووتی: "سەرجەم سندووقەکانی ھەڵبژاردنی بەری رەسافە سووتاوون" بەڵام بەرپرسانی دیکە دەڵێن: ئەو کۆگایەی ئاگردراوە زیاتر لە ٣ ملیۆن فۆڕمی دەنگدەرانی تێدا بووە نەک سندووقەکان".

رەبیعی لە تۆمارێکی دەنگیدا دەڵێت: "کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی کە سندووقەکانی بەری رەسافەی تێدا بووە سەرجەمیان سوتاوون".





ئەم هەواڵە 1516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad