English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەباشوری كەركووك 12 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوون
2018-06-11 [07:17 AM]

​ZNA – هەولێر


شەوی رابردوو لە باشووری كەركووك، چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر حەشدی شەعبی و  دوو چەكداری حەشدی شەعبیان كوشتووەو ژمارەیەكی دیكەش بریندارن لە داقوقیش ئەفسەرێكی پێشمەرگە رفێندراوە.

شەوی رابردوو لە گوندی قەرەتەپەی سەربە ناحیەی یایچی باشووری کەرکووك، داعش هێرشێکی فراوانی کردووەتە سەر لیوای 16ی هێزی ئیمامەینی سەر بەحەشدی شەعبی، لە شەڕێکی سەختدا دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و 10 دیکەش بریندار بوونە".

لە لایەكی دیكەوە ھەر شەوی رابردوو لەسنووری گوندی زەنقەڕ، لە باشووری داقووقیش چەکدارانی داعش ئەفسەرێکی هێزەکانی پێشمەرگەیان رفاندووە".

خەڵکی گوندەکە دەڵێن "ئەو ئەفسەرە ناوی فەرهاد ئاغایە و کاکەییە لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە گوندەکەی خۆیانی جێهێشتووە، بەڵام دوێنێ بە مەبەستی دروێنەی گەنم گەڕاوەتەوە گوندەکەیان و لەلایەن ژمارەیەك چەکدارەوە، کە گومان دەکرێت داعش بن، بەرەو شوێنێکی نادیار رفێراوەو تاکوئێستاش چارەنووسی نادیارە".

ھەر شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی شاری کەرکووکیش ژمارەیەك چەکدار تەقە لە گەنجێکی عەرەب دەکەن بەناوی مەعن مەحموود، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

K24

 





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad