English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆکی پەرلەمان: له‌ ماوەی داهاتوو پاشەکەوتی مووچە نامێنێت
2018-06-11 [07:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەگەر یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی دەربکرێت، ئەوا دوای ماوەیەکی دیکە، پاشەکەوتی مووچە نامێنێت، بەڵام یاساکە ”کەوتووەتە بەر موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردنەوە“.

 

کەمێک لەمەوبەر، جەعفەر ئێمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، دانیشتنێکی ئاسایی پەرلەمان تایبەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی بەڕێوە دەچێت و ئومێدی خواست کە لەو دانیشتنەدا بتوانن یاساکە پەسەند بکەن.

 

لەبارەی بوونی کۆدەنگییەک لەسەر دەرکردنی یاساکە، ئێمنکی ئاشکرای کرد: ”ناتوانم باسی کۆدەنگی بکەم، چونکە پێشتریش بابەتەکە خیلافی لەسەر هەبوو، دواتر کەوتە بەر بانگەشەی هەڵبژاردن و موزایەدات کە هەمووی کاریگەری لەسەر هەبوو. ڕەنگە هەندێک هەڵەی خۆشمانی تێدا بووبێت و هەستیاریی دۆخی کوردستانی تێدا وەکوو پێویست لەبەرچاو نەگیراوە وای لێهات یاساکە دواکەوت“.

 

لەبارەی ناڕەزایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هەندێک گۆڕانکاریی نێو یاساکە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕوونی کردەوە: ”پێشتر ئەوەی حکوومەت ناردوویەتی، لەبارەیەوە دانیشتنێک کرابوو و ئەم بابەتە ئەوەندە فراوان کرابوو کە خەریک بوو لە پەرلەمان یاسایەکی دیکە و نوێ گفتوگۆی لەسەر بکرێ، بەڵام دەبێ ئەسڵی یاساکە ئەوە بێت کە لە حکوومەتەوە هاتووە. پەیڕەوی پەرلەمان ڕێگە نادات لە دەرەوەی پڕۆژەی حکوومەت، گفتوگۆ لەسەر یاسایەکی لەم شێوەیە بکەین“.

ئەوەشی نەشاردەوە کە بەو ڕێکارانەی لە دوای پێداچوونەوە بە یاساکەدا دیاری دەکەن،”کاتێک دیاری دەکەین بۆ ئەوەی پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت“. دووپاتیشی کردەوە: ”حکوومەتیش دەڵێ دەبێ پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت و حکوومەتیش دەڵێ یاسایی نەبووە، ڕەنگە ئێمە دوای ئەوەی لە دانیشتنەکەدا باس بکرێت، کاتێک بۆ کۆتاییهێنان بە پاشەکەوت دیاری بکەین“.





ئەم هەواڵە 3997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad