English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك گەنجی فەڵەستینی بە كۆلارەی ئاگرین ئیسرائیل توشی شۆك دەكەن
2018-06-11 [07:50 AM]

​ZNA – هەولێر


لە یەکێک لە کەمپە بچووکەکان لە نزیک سنووری رۆژھەڵاتی کەرتی غەززە، ژمارەیەک گەنجی فەڵەستینی سەرقاڵی دروستکردنی کۆلارەی ئاگرینن بۆ ئەوەی ئاراستەی سنووری ئیسرائیل بكەن .

فەڵەستینیەكان  ئەمجارە وێنەی ئەو کەسانەی کە بە گولـلەی سوپای ئیسرائیل لە میانەی خۆپیشاندانەكان كوژراون بە قەد ئەو کۆلارە ئاگرینانەوە ھەڵواسیون کە ئاراستەی سنووری ئیسرائیلیان دەکەن ئەمەش وەكو تۆڵەكردنەوەی كوژراوەكانیان.

ئەو فەڵەستینیانەی کە خەریکی دروستکردنی کۆلارە ئاگرینیەکانن ناوی خۆیان ناوە "وەحدە زواری"، ئەوەش ناوی ئەو ئەندازیارە تونسییەیە کە لە ١٥ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا لە شاری سەفقاس باشووری وڵاتە تیرۆر کرابوو.

 تێچووی دروستکردنی ھەر کۆلارەیەکی ئاگرینی زۆر کەمە و لەوانەیە بگاتە چوار دۆلار، بەڵام زیانی زۆری مادی بە ئیسرائیل گەیاندووە کە بە ملیۆنەھا دۆلار دەخەڵمێندرێت.

ھەندێک لە چاودێرانی ئەمنی پێیان وایە بیرۆکەی کۆلارە ئاگرینیەکان، ئامرازێکی پێشکەوتووە کە فەڵەستینیەكان بەكاری دێنن.

 





ئەم هەواڵە 5593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad