English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رێوبه‌رایه‌تی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ سەرجەم چێشتخانه‌كان بڵاو دەکاتەوە
2018-06-11 [07:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ ئەو خواردنگانە بڵاو کردەوە، کە کاری گەیاندن (Delivery) ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١/٦/٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم ئەو چێشتخانە و ڕێستۆرانت و دووکان و خواردنگەیانە دەکەینەوە، کە کاری گەیاندن (دیلیڤەری)یان لە ڕێگەی ماتۆرسکیلەوە ئەنجام دەدەن، لەکاتی گەیاندنی خواردن و شتومەکەکانیاندا، شۆفیری ماتۆرسکیلەکانیان ئاگادار بکەنەوە، کە لەکاتی کارکردنیاندا، پێویستە مەرجەکانی سەلامەتی بەکار بھێنن".

ئاماژە بەوەش دراوە، کە پێویستە شۆفێری ماتۆرسکیلەکان ئەم پێداویستییانە بپۆشن: کڵاوی سەرپارێز (خوژە) و سەرئەژنۆ و سەرئانیشک، ھەروەھا پێویستە ماتۆرەکانیان ھەموو مەرجێکی توندوتۆڵییان تیادا بێت و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆدا تۆمار کرابن، شۆفێری ماتۆرەکانیش خاوەنی مۆڵەتی شۆفێریی تایبەت بە ماتۆرسکیل بن.

ھاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەش کردووە: "ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ نەکرێن، شۆفێرەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلەکانیان دەبنەوە".





ئەم هەواڵە 5521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad