English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆفۆن خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌ و ده‌چێته‌ ئه‌م یانه‌یه‌
2018-06-11 [08:57 AM]

ZNA- ھەولێر



جیانلویجی بۆفۆن بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا یانەی داھاتووی خۆی دیاری بکات.

ماڵپەڕی کاڵچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵچی پێشووی یۆڤانتۆس و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەگەر ھەیە سێشەممە یان چوارشەممە بەفەرمی گرێبەستەکەی نێوانیان رابگەیەنن. 

بەپێی ماڵپەڕەکە بۆفۆن ساڵانە ٧ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانە پاریسییەکە وەردەگرێت، بەلام لەو ساتەدا یانەی پاریس چاوەڕێی ڕاپۆرتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەکا سەبارت بە یاری خاوێن ئینجا گرێبەستەکە ڕادەگەیەنێت.

ھەرچەندە بۆفۆن تەمەنی ٤٠ ساڵە، بەڵام ئەزموونێکی باشی ھەیە و چەندین نازناوی لەگەڵ یۆڤێنتوس بەدەست ھێناوە و یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان. 
 





ئەم هەواڵە 10228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad