English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیباس هه‌واڵی خۆش بۆ هانده‌رانی ریال راده‌گه‌یه‌نێت
2018-06-11 [09:55 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرپەرشتیاری لالیگای ئیسپانیا لە لێدوانێکدا زنجیرەیەک ھەواڵی خۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید رادەگەیەنێت و دڵی ھەوادارانی بارسێلۆناش دەڕەنجێنێت.

خاڤێر تیباس سەرپەرشتیاری لالیگا لە لێدوانێکدا کە لە پێگەی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید ناڕوات.

تیباس دەشڵێت: ئەوەی لە بارەی کریستیانۆ و کەیسی خۆدزینەوە لە باجدان دەوترێت، لە لایەن میدیاکان گەورە کراوە و ئەستێرە پورتوگالییەکە دەتوانێت کێشەکانی باجدان بە ئاسانی چارەسەر بکات.

تیباس گوتیشی: دڵنیام نێیمار دێتە ریال مەدرید، رەنگە ئەم وەرزە بێت، دووریش نییە بۆ وەرزی داھاتوو ئەم گواستنەوەی رووبدات، پێموایە نێیمار رۆژێکدا دێت لە دەرگەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە لالیگا.

لە کۆتاییدا تیباس گوتی: ئانتوان گریزمان ئاتڵێتیکۆ مەدرید جێ ناھێڵێت و ھەر لە ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە، چونکە مەدرید بۆ ئەو لە بارسا گونجاوترە.


کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 10567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad