English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە و بەڵێنمان
2018-06-11 [10:46 AM]

ZNA- هەولێر


ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووك نووسیەتی:  هه‌رچه‌ند باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه‌ هه‌یه‌،پێشمه‌رگه‌ و مووچه‌و ئیمتیازات زۆر زۆر له‌یه‌که‌وه‌ دوورن.

به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شانازیه‌کی گه‌وه‌ره‌ی وڵات پارێزیه‌،به‌ڵام دوا جار خاوه‌ن ماڵ و منداڵ و پێداویستیه‌.

چه‌ند ڕۆژێک پێش باس و خواسێکی گه‌رم هه‌بوو که‌،مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ناوخۆ دوای جه‌ژن ده‌درێت.

بۆیه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی زۆر به‌چڕی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هاتینه‌ سه‌ر خه‌ت و له‌چوارچێوه‌ی ڕاگه‌ێندراوێکیشدا،دوو داواکاریمان خسته‌ ڕوو.
یه‌ک:له‌ ڕیزبه‌ندی مووچه‌ به‌ پێی بڕیاری په‌رله‌مان،ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ بێت.
دوو:پێش جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ناوخۆو خانه‌نشینان بدرێ.

به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشتر له‌چوارچێوه‌ی به‌یانێک وه‌زاره‌تی دارای ڕایگه‌یاند که‌،له‌مانگی داهاتووه‌وه‌  ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ.
ئه‌مڕۆش به‌ڕێز وه‌زیری دارای ڕایگه‌یاند،به‌رله‌جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ناوخۆو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌کرێ.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت وه‌زارتی دارای،ده‌مه‌وێ بیری ئه‌وانه‌ش بێنمه‌وه‌ که‌،پێان ده‌گۆتین موزایه‌ده‌ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.
ئێستا ده‌رکه‌وت ڕاست ده‌که‌ین یان نا،موزایه‌ده‌ ده‌که‌ین یان ڕاستی.





ئەم هەواڵە 6109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad