English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ وڵاتی كه‌نداو به‌ دوو ملیار و نیو پشتیوانی ئوردنیان كرد
2018-06-11 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە کۆتایی ئەو لووتکەیەی کە لە کۆشکی سەفا لە مەککە بەڕێوەچوو و تیایدا شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود و میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح و جێگری سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن راشد ئالمەکتوم لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بەشداریان کردبوو بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە.

 

ھەر یەکە لە سعوودیە، ئیمارات و کوێت رایانگەیاندووە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پاڵپشتی لە بوودجەی حکوومەتی ئوردن دەکەن، وەک پشتیوانی دارایی بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان، دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار پێشکەشی حکوومەتی ئوردن دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشداوە کە لای خۆیەوە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لە بەرامبەر بەستنی لووتکەکەدا، سوپاس و ستایشی شای سعوودیەی کردووە، ھەروەھا ھیوای خواستووە کە پشتیوانی و یارمەتییە داراییەکانی ئەو سێ وڵاتە ببێتە مایەی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە ئێستا ئوردن رووبەڕووی بووەتەوە.

 

رۆژی دووشەممەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی ئوردن، ھانی مولقی لە بەرامبەر بەردەوام ئەو خۆپیشاندانەی کە ھاووڵاتییانی ئوردن دژ پەسەندکردنی پڕۆژەی یاسای ھەوموارکردنی باجی داھات لە لایەن حکوومەتەوە، دەستیان پێ کردبوو دەستیلەکارکێشابوویەوە.

 

دواتر شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم وەزیری پەروەردە، عومەر رزاز-ی راسپارد بۆ ئەوەی حکوومەتێکی نوێ پێکبھێنێت.





ئەم هەواڵە 1804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad