English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوه یەکگرتووەکان: رێژەی ئاوارەبوونی ناوخۆیی سووریا له چوارمانگی ئەمساڵدا زۆرترین رێژەی تۆمار کرد
2018-06-11 [12:33 PM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ نەتەوه یەکگرتووەکان رایگەیاند، له چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٩٢٠هەزار کەس لەناو سووریا ناچار بوونه ماڵ و حاڵیان جێ‌بهێڵن.

 

بەپێی هەواڵێکی فرانس‌پرێس، له سەرەتای دەست‌پێکردنی شەڕی سووریا تاکو ئێستا، ئەمه زۆرترین ئاوارەبوونی ناوخۆیی خەڵک بووه.

 

"پانیۆس مومتێزیس" رێکخەری ناوچەیی یارمەتییه مرۆییەکانی نەتەوه یەکگرتووەکان له سووریا، له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له جینێف رایگەیاند، زۆرترین ئاواره بوون، دوای توند بوونی شەڕ له ناوچەکانی وەک "غۆتەی رۆژهەڵات" بووه.

 

بەپێی ئاماری نەتەوه یەکگرتووەکان، له سەرەتای دەست پێکردنی شەڕ له سووریا، ٦ملیۆن و ٢هەزار کەس لە ناوخۆی ئەم وڵاته ئاواره بوونه. هەروەها ٦ملیۆن و نیو هاوڵاتیی سووریش، ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوونه.

 

ئاماری فەرمیی کوژراوانی شەڕی ناوخۆی سووریاش له ٣٥٠هەزار کەس تێپەڕیوه.





ئەم هەواڵە 1372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad