English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەچێتە پریمەرلیگ 
2018-06-11 [12:48 PM]

ZNA- ھەولێر 


 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند یەکێک لە یاریزانەکانی لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەچێتە خولی ئینگلیزی . 

ئەو یاریزانە جیرارد دۆلۆفیۆیە و پێشتر بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی واتفۆرد دەکرد , بەڵام خواستنەکەی بووە گرێبەستی فەرمی . 

یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە دۆلۆفیۆ بڕی ١٣ ملیۆن یۆرۆی دەست کەوت و ٤ ملیۆن یۆرۆش وەک گۆڕانکاری بەدەست دەھێنێت , جگە لەمەش لە کاتی فرۆشتنی دۆلۆفیۆ بۆ ھەر یانەیەکی دیکە ئەوا یانەی بەرشەلۆنە رێژەیەکی لە پارەکە دەست دەکەوێت . 

دۆلفۆیۆ لەتەمەنی ٩ ساڵی واتا لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ئەکادیمیای یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکرد و لە ساڵی ٢٠١١ بۆ یەکەم جار لە تیپی یەکەم یاری کرد , بەڵام نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad