English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێرز سارکزیان بۆ گەنجێکی کورد : نەک تەنھا ئەرمەنەکان ، بەڵکو کوردیش جینۆساید کراوە
2018-06-11 [01:31 AM]

ZNA- هەولێر



لەمیانی سەردانی بۆ یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا ، فەلاح حەسەن کە لاوێکی کوردستانی باشوورە و جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە ، بەیاوەری دەستەی سەرکردایەتی لاوانی سیاسی جیھانی لەلایەن (سێرز سارکزیان) سەرۆکی پارتی کۆماریەکانی ئەرمینیا و سەرۆکی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەو سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو ووڵاتە پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا باس لە ڕۆڵی لاوان کرا لەسەر ئاستی گۆڕانکاریەکان لە جیھاندا و بەتاییبەتیش لە ئەرمینیادا، سارکزیان گوتی ئێمە بەئاشتی ووڵاتی خۆمان پاراستووەو بەئاشتی و بێ توندڕەویش دەتوانین گوڕانکاریەکان بکەین و سەرکەوین.
فەلاح حەسەن بە سارکزیانی ڕاگەیاندووە کە ئێمەی کورد لە مێژوودا گەلێک لەگەڵ ئەرمەنەکان ژیاوین و ئێستاش لەپەرلەمانی کوردستاندا ئەندامیان ھەیە وەکو نەتەوە، سارکزیان لەبەردەم سەرکردایەتی لاوانی سیاسی جیھان بە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی راگەیاندووە کە ئێمە و ئێوە مێژوویەکی دوورو درێژمان ھەیە ، بەھەمان شێوە ئێمەش لەپەرلەمانی ئەرمەنستاندا ئەندام پەرلەمانی کوردمان ھەیە وەکو نەتەوە، ھەروەھا ئێوە وەکو ئێمە جینۆساید کراون ، واتە نەک تەنھا ئەرمەنەکان بەڵکو کوردیش جینۆساید کراوە بەتایبەتی لەعیڕاقدا، ھیواخوازین بەردەوامبین لەدۆستایەتیمان و بەگەرمی بەخێرھاتنتان دەکەم بۆ یەریڤان.





ئەم هەواڵە 3517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad