English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك... داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك كاكه‌یی رفاند
2018-06-11 [01:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شەوى رابردوو لە گوندى قەرەتەپەى رۆژئاواى کەرکوک چەکدارانى داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانى حەشدى شەعبى، به‌هۆیه‌وه‌ دوو چەکدارى حەشد کوژران و چەند چەکدارێکى دیكه‌ش برینداربوون، لەباشورى شاره‌كه‌ش کەسایەتیەکى کاکەیى و 5 شۆفێریان رفاند.

نازم کەهیە رێکخەرى پەیوەندیەکانى پێشمەرگەو حەشدى شەعبى لە کەرکوک، راگەیاند، ئێستا دۆخى دەوروبەرى کەرکوک وەکو پێش ساڵى 2014 ەیە، داعش خەڵک دەکوژێت و دەرفێنێت، چەکدارانى ئەو رێکخراوە جم و جۆڵیان زۆرە.

شەوى رابردوو و دواى هێرشەکەى سەر حەشدى شەعبى لەرۆژئاواى کەرکوک، چەکدارانى داعش چوونەتە نێو گوندى زەنقەرى باشورى کەرکوک، کەسایەتیەکى دیارى عەشیرەتى کاکەییان بەناوى فەرهاد ئاغا و 5 شۆفێریان رفاندووە.

زاید مەحمود کەسى نزیکى کەسایەتیە کاکەییەکە، رایگەیاند، ئەوانەى فەرهاد ئاغا و 5 شۆفێرەکەیان رفاندووە، گومان دەکرێت داعش بن، تائێستاش رفێنراوەکان چارەنوسیان دیار نییه‌.

چەند شەوێک لەمەوبەریش چه‌كدارانی داعش هێرشێکى گەورەىان کردۆتە سەر گوندى گەڵابادى ناحیەى جەبارەى دیالە، دواتر دانیشتوانى ئەو گوندە و دوو گوندى دیكه‌ش ناوچەکەیان جێهێشتووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 2980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad