English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ گاڵتەی بە پێشنیارەکەی ریال مەدرید دێت 
2018-06-11 [02:23 AM]

ZNA- ھەولێر 



کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوا دەکات مووچەکەی بۆ بەرزبکرێتەوە ئەگەر نا یانەی شاھانە بە جێ دەھێلێت  

لە رۆژانی رابردووش بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید پێشنیارێکیان خستە بەردەم بریکاری کارەکانی رۆنالدۆ ئەویش بە بەرزکردنەوەی مووچەکەی بۆ ٢٥ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا ھەروەھا پێدانی ٧ ملیۆن یۆرۆ لە کاتی بەدەستھێنانی نازناوەکان . 


لای خۆشییەوە ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردۆتەوە، رۆنالدۆ ھەست بە توڕەییەکی زۆر دەکات بەھۆی ئەو پێشنیارەی بەرپرسانی یانەی شاھانە لەبەرامبەر ئەو خزمەتە زۆرەی لە ساڵانی رابردوو پێشکەش بەیانەکەی کردوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , رۆنالدۆ بە گاڵـتەجارییەوە گوتوویەتی ئەم پێشنیارە لەگەڵ ئاستی ئەو یەکناگرێتەوە و داواکارییەکانی من جێ بەجێ ناکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەگەر ھاتوو بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید داواکارییەکانی رۆنالدۆ جێ بە جێ نەکەن ئەوا بەدڵنیاییەوە رۆنالدۆ لەوەرزی داھاتوو لە یانەیەکی دیکە یاری دەکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad