English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای تاران بریاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارانی ھێرشی سەر پەرلەمان دەركرد
2018-06-11 [02:35 AM]

​ZNA - هەولێر


دادگای باڵای تاران بریاری لەسێدارەدانی بۆ ھەشت لە تاوانبارانی ھێرشكردنە سەر بینای پەرلەمان و مەزارگەی ئایەتوڵڵا خومەینی  دەركرد.

دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی دادگایی كردنیان، ئەمرۆ دادگای شۆرشی تاران بریاری لەسێدارەدانی بۆ ھەشت كەس لە تاوانبارانی ئەو دۆسیەیە دەركرد و بەپێی میدیاكانی ئێران بریارەكە لە لایەن دادگای بالاوە پەسەند كراوە.

سەرۆكی دادگای تاران رایگەیاندووە كە بریارەكە بە پارێزەرەكانی تاوانباران رادەگەیەندرێ و ئەوانیش بۆ ماوەی٢٠ رۆژ مۆڵەتی تانەلێدان لە بریارەكەیان ھەیە.

ساڵی رابردوو پێنج ئەندامی داعش ھێرشیان كردە سەر بینای پەرلەمانی ئێران و ژمارەیەك ھاووڵاتی مەدەنی كوژران و برینداربوون. سەرجەم ھێرشبەرەكان كوژران و دواتر ھێزەكانی ئێران رایانگەیاند ئەو تیمەی یارمەتی ئەو گروپەیان كردووە دەستگیر كراون.





ئەم هەواڵە 4006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad