English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆیەکی چیک ٣٠ سکۆلەرشیپ پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان دەکات
2018-06-11 [03:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

زانکۆی "پالسک"ی چیکی ٣٠ سکۆلەرشیپی لە بواری پزیشکی پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد.

 

لەو چوارچێوەیەدا و ئەمڕۆ لە دیدارێکدا "یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ وەفدێکی زانکۆی پالسکی بە سەرۆکایەتی "پ. د.میللەر" گفتوگۆیان لەبارەی گەشەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی چیک کرد.

 

لەو دیدارەدا، کە بەئامادەبونی "ئامانج سەعید" ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، "ھاوڕێ مەنسور" سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی لقی زانکۆی ئۆستراڤا لە ھەولێر بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا سەرۆکی زانکۆی پالسکی چیکی دوای ئەوەی بەگرنگیەوە باسی لە گرنگی ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێندکار و توێژینەوەی ھاوبەش بەتایبەت لە بواری پزیشکی و ئارکیۆلۆژی کرا، بۆ ئەوەش سەرۆکی زانکۆکە ٣٠کورسی خوێندن وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس پێشکەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، کە ٢٠کورسیان تایبەت دەبێت بە پزیشکی گشتی و ١٠کورسیەکەی دیکەش بۆ پزیشکی ددان دەبێت.

 

لەبەرامبەردا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای بەخێرھێنانی وەفدی میوان سوپاسیکردن بۆ پێشکەشکردنی ئەو ژمارە کورسیەی خوێندن بەخوازیارانی ھەرێمی کوردستان، پێشی ڕاگەیاندن لە ھەڵبژاردنی کاندیدەکاندا پڕۆسەیەکی شەفاف و ورد ڕەچاو دەکەین، لەھەمان کاتدا بنەماکانی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکەینە نەخشە ڕێگەی دەستنیشانکردنی کاندیدەکان.





ئەم هەواڵە 2989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad