English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلبا رەخنە لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەگرێت 
2018-06-11 [04:34 AM]

ZNA - ھەولێر


جۆردی ئەلبا بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەڵێت ، من دڵخۆشم لە یانەی بەرشەلۆنە و دەمەوێت لێرە بەردەوام بم . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئەلبا رایگەیاند : ھیوادارم بە زووترین کات بۆندەکەم لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێبکەمەوە , بەڵام ئەو کارە تەنھا پەیوەست نییە بە من بەڵکو پەیوەستە بە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە . 

ئەلبا گووتیشی : من لە یانەی بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشم و ھاندەران بە شێوەیەکی باش مامەڵەم لەگەڵ دەکەن . 

لەلایەکی دیکە ئەلبا رەخنەی لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گرت لە سەر دوورخستنەوەی رۆبەرت فرناندیز لە ئەرکی بەڕێوەبەری وەرزشی و گووتی : کارێکی زۆر نارێک بوو فرناندیز دوور خرایەوە چونکە ئەو زۆر لە یاریزانەکان نزیک بوو و چەندین کاری باشی بۆ یانەکە ئەنجامداوە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad