English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاسم سولەیمانی : حزبوڵلا گۆڕا
2018-06-11 [11:49 AM]

ZNA- ھەولێر


فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى ئێران، ڕای گه‌یاند، به‌ده‌ستهێنانى 74 كورسى په‌رله‌مان له‌ كۆى 128 كورسى په‌رله‌مانى لوبنان، حزبوڵڵای له‌ حزبێكى به‌رگریكاره‌وه‌ كرد به‌ حكوومه‌تى به‌رگریكار.

 

ئاژانسى هه‌واڵیی (میهر)ى ئێرانى، لێدوانێكى قاسم سوله‌یمانى، بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ ڕای گه‌یاندووه‌: "حزبوڵڵا بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ 74 كورسى له‌ كۆى 128 كورسى په‌رله‌مانى لوبنان، به‌ده‌ست ده‌هێنێت".


جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێگدایه‌ كه‌ عه‌ره‌بستانى سعوودی 200 ملیۆن دۆلارى بۆ لایه‌نه‌ نزیكه‌كانى خۆى له‌ لوبنان خه‌رج كردووه‌.


قاسم سوله‌یمانى، كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیارى دۆسییه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و لوبنان و سووریا له‌ ئێران ناوده‌برێت، گوتیشی: "به‌م ئه‌نجامه‌، حزبوڵڵا له‌ حزبێكى به‌رگریكاره‌وه‌ بۆ حكوومه‌تى به‌رگریكار له‌ لوبنان، گۆڕا".





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad