English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا دەیەوێت سیستەمی باج بەمەركەزی بكات
2018-06-12 [06:30 AM]

ZNA – هەولێر


 بەرپرسانی باج ئاشكرای دەكەن، بەغدا دەیەوێت سیستەمی باج بە مەركەزی بكات، بۆ ئەوەش زیانی زۆر بەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.

ئەكرەم ساڵح بەرێوەبەری باجی دەرامەتی دهۆك بە باسی راگەیاند: گفتووگۆ هەیە بۆ ئەوەی باجی هەرێمی كوردستان و عێراق یەكبخرێن، لە نێوان رێنماییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق جیاوازی زۆر هەیە، یاسا و رێنماییەكانی كوردستان بۆ هاوڵاتیان باشترن ئەوەی بەغدا ئەركی هاوڵاتیان قورس دەكات.

روونی كردەوە، بە پێی دەستووری فیدڕاڵی هەرێم بۆی هەیە باج و رسوماتی خۆی هەبێت، گوتیشی: لە ئەمریكا ، كە وڵاتێكی فیدڕاڵیە باج لە ویلایەتێك بۆ ویلایەتێكی تر جیاوازی هەیە بۆیە ئەوەی لە نێوان هەرێم و ناوەندیش هەیە ناكۆكی دەستووری نیە، بەڵام بەغدا لێكدانەوەی خۆی بۆ دەكات.

ئەو بەربرسەی باج ،لەگەڵ ئەوەیە هەر پارێزگایە و رێنماییەكی تایبەت بە باجی هەبێت، گوتیشی: هەندێك بابەت هەیە جۆری باجەكەی لە شارێك بۆ شارێكی تر بەهاكەی جیاوازی هەیە بۆیە پێویست ناكات هەموو هەرێمی كوردستان وەكو یەك بێت، كەواتە ئەكەر هەوڵ بدرێت  ئەوەی هەرێمی كوردستانیش وەكو عێراق لێ بكرێت شتێكی خراپە و لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نیە.

روونی كردەوە چۆنیەتی خەمڵاندنی باج و پارەی ساڵانە و لێبوردن لە باج جیاوازی زۆر لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە، گوتیشی: بۆ نمونە لە كاتی بە ناوكردنی پارچە زەویەك لێبوردن لە باج هەیە و هەروەها بۆ خانووبەرەش دەتواندرێت داوای بەخشین بكرێت، بۆ كەسوكاری شەهیدانیش لێبوردن هەیە، بەڵام ئەگەر بخرێتە سەر بەغدا ئەوانە نامێنن.

 





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad