English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاریكرا
2018-06-12 [06:40 AM]

ZNA-هه‌لێر


نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە نەجەف دەڵێت: "پێناچێت ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە مانگ ببینرێت، بۆیە پێدەچێت رۆژی ھەینی تەواوکەری مانگی رەمەزان بێت و شەممە بکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

نووسینگەی سیستانی لەوبارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی رۆژی ھەینی لە ئاسۆی شاری نەجەفدا و لە کاتی خۆرئاوا بوون و بە دیاریکراوی لە کاتژمێر ٧:١٠ خولەک مانگی شەوال ببینرێت کە دەکاتە رۆژی ١٥ـی حوزەیران و ٣٠ رەمەزان" بەو پێیەش رۆژی شەممە دەبێتە جەژن.

نوسینگەی سیستانی تەئکید دەکاتەوە کە پێشبینی ناکەن پێنجشەممە مانگ ببینرێت و بۆیە پێدەچێت ھەینی تەواوکەری مانگی رەمەزان ‌بێت.

شیعەکان زۆربەی کات رۆژێک پێشتر یان پاشتر بە رۆژوو دەبن و بە ھەمان شێوەیەش رۆژێک دواتر یان پێشتر جەژن دەکەن و کەم رێککەوتووە جەژن لەگەڵ سوننەکان بکەن. لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی پێکەوە جەژن دەکەن بەڵام شیعەکانی عێراق و ئێران و ھەندێک ناوچەی دیکە بە جیا جەژن دەکەن.

بەڵام سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکی، رۆژی چوارشەممە (٦ی حوزەیران/ یۆنیۆی ٢٠١٨) رایگەیاند، لە زۆربەی وڵاتانی جیھانی ئیسلامی، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی ھەینی (١٥ی حوزەیران/ یۆنیۆی ٢٠١٨).

سەنتەرەکە روونیشیکردەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (١٤ی حوزەیران/ یۆنیۆی ٢٠١٨)، بە چاو، مانگی یەکشەوەی مانگی شەوال (شەشەڵان) لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان دەبینرێت. ھەر بۆیە رۆژی ھەینی (١٥ی حوزەیران) دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی شەشەڵان و یەکەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزان.

ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە، لە بەشێکی وڵاتانی ئیسلامی ئەستەم دەبێت مانگی یەک شەوە بە چاو ببینرێت.

رۆژنامەی (عاجل)ی یسعوودی لە زاری شارەزای فەلەکی (عەبدولعەزیز حێینی) گواستەوە، کە "بە دڵنیاییەوە مانگی رەمەزان ئەمساڵ تەنیا (٢٩) رۆژ دەبێت و (١٥ی حوزەیران) یەکەم رۆژی جەژنە".

ئەو شارەزایە ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە، بە مەرجێک ئاسمان بێ ھەور بێت، ئێوارەی پێنجشەممە (١٤ی حوزەیران) مانگ دەبینرێت





ئەم هەواڵە 28474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad