English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەڕۆکی ئه‌و رێککەوتنەکەی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ واژۆیان كرد
2018-06-12 [06:45 AM]

ZNA-هه‌لێر


کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٢/٦/٢٠١٨ بە کاتی سەنگافورە (کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە بە کاتی ھەولێر)، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرەنسی (فرانس پرێس)، ناوەڕۆکی ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاو کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون واژۆیان لەسەر کرد.

 
ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە:

 
- پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور بەرەو پێش دەبرێن.

- کیم جۆنگ ئون بەڵێنی داماڵینی چەکە ناوکییەکانی وڵاتەکەی دەدات.

- ئەمریکا بەڵێنی پاراستن و گەرەنتیکردنی ئاسایشی کۆریای باکوور دەدات.

- ئەمریکا و کۆریای باکوور ھەماھەنگیی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا.

- ھەردوو سەرۆک چاودێریی کۆبوونەوەکانی داھاتووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکانیان دەکەن.

رێککەوتننامەکە لەلایەن چاودێرانی سیاسیی نیودەوڵەتی بە مێژوویی ناودەبرێت، چونکە جیھان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە شەڕێکی گەورەی جیھانی، دوور خستەوە.

دۆناڵد ترەمپ دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە، کیم جۆنگ ئونی بانگھێشتی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) کرد و بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، گفتوگۆی زۆر باش لەنێوانیان بەڕێوە چوو.

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە ١٠/٦/٢٠١٨، کیم جۆنگ ئون بە فڕۆکە تایبەتەکەی لە فڕۆکەخانەی پیۆنگ یانگی پایتەختی وڵاتەکەی گەیشتە فڕۆکەخانەی چانگی لە سەنگافوورە و شەوی یەکشەممەش دۆناڵد ترەمپ گەیشتە سەنگافوورە.

بە دانوستاندن و رێککەوتنی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ، مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی جیھانی لادەچێت، لەکاتێکدا پێش چەند مانگێک، ھەردوو سەرۆک ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ناوکیان لە دژی یەکتر، دەکرد.

لە سەردەمی جەنگی جیھانیی دووەمدا (١٩٣٩-١٩٤٥)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی ھاتنی جەنگەکەش، ھەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئێستا) و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.

رژێمی کۆریای باکوور، کە ئێستا کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، گوێڕایەلی ھیچ یاسا و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی نابێ و بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکی و مووشەکە دوور ھاوێژەکانی، بەھۆی ئەو بەردەوامبوونەشی، دەیان گەمارۆی سیاسی، ئابووریی و دیپلۆماسی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە خراوەتە سەر.





ئەم هەواڵە 8368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad