English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری وورد لە سەر بەرهەمی كارەبا ئاشكرا دەكرێت
2018-06-12 [06:56 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی كارەبا چەندین زانیاری لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاشكرا دەكات و رای دەگەیەنێت" بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی هەزار مێگاوات كارەبایان لە دەست داوە.

 دیار تاهیر بابان بەرێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە باسی را گەیاند: " ئێستا بڕی بەرهەمی كارەبای هەرێمی كوردستان 2هەزار و 800 مێگاواتە زۆرترینی 2 هەزارو 900 و ناگاتە 3 هەزار مێگاوات، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما توانای تۆڕباینەكانی كارەبا دادەبەزێت بۆیە لە زستان دۆخی بەرهەمهێنان باشترە.

ئەو گوتیشی:" ئێستا وێستگەكانی كارەبا زۆربەیان كار دەكەن، بەڵام لە هەر وێستگەیەكدا چەند تۆڕباینێك وەستاون بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی، ئەوانەی تر هەموویان بە غازی سرووشتی كاردەكەن.

بابان روونی كردەوە، " لە هەولێر 8 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە كاردایە، لە چەمچەماڵیش 8 یەكە، لە دهۆكیش بەهۆی ئەوەی بە گازوایل كاردەكەن بۆیە لە كۆی 7 تۆڕباین 6 تۆڕباین كاردەكەن لە بازیانیش لە كۆی 4 یەكە 1 یەكە كاردەكات.

ئەو بەرپرسەی كارەبا، جەختی كردەوە، لە رێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان كار دەكرێت بۆ ئەوەی غازی سرووشتی بۆ ئەو یەكانەی بەرهەمهَنانی كارەبا دابین بكرێت، كە بە غاز كاردەكەن، دەشڵێت: "پێشبینی دەكەین دۆخەكە باش بێت چونكە گۆڕانكاری لە هەندێك گرێبەست كراوە و تەندەر كراوە بۆ فراوانكردنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی و زیادكردنی بەرهەم".

بەرێوەبەرەكەی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاشكراشیكرد، لە هەرێمی كوردستان بڕێك كارەبا دەدرێتە موسڵ:" ئەو یەكانەی كارەبا كە ئێمە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی رامان گرتبوون ،حكوومەتی عێراق سووتەمەنیان بۆ دابین دەكات، بۆیە وەبەرهێنەری وێستگەكە كارەباكە دەداتە ناوچەكانی موسڵ و پارەی كڕینی كارەباكەش بەغدا دەیدات، بڕی كارەباكە زیاتر لە 400 مێگاواتە.

بەرپرسەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا روونیشی كردەوە بۆ مانگی 9ی ئەمساڵ 300 مێگاوات كارەبای هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت، دەشڵێت:" لە وێستگەی هەڵمی خەبات بڕی 300 مێگاوات لە قۆناخی یەكەم هەیە، ئێستا تێستی كۆتایی بۆ دەكرێت بۆ مانگی 9 دەچێتە نێو تۆڕی كارەبا".

دیار بابان راشی گەیاند: ئەگەرسوتەمەنی و غازی سرووشتی بۆ وێستگەكان دابین بكرێت ئەوە هەزار مێگاوات كارەبای تر زیاد دەبێت ئەو كاتە بەرهەمی كارەبا دەبێت نزیكەی 4 هەزار مێگاوات و بەشێكی زۆری كێشەی كەمی كارەبا چارەسەر دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 6547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad