English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی كاركردنی تەكسی دەبێتە تاك و جووت
2018-06-12 [07:20 AM]

ZNA – هەولێر


حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت كار لەسەر پڕۆژەی تەلەفۆنی بكات، ئەویش كاركردنی تەكسیەكان بكرێتە تاك و جووت.

سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ئاسنی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە باسی راگەیاند: پڕۆژەیەكیان لەبەر دەستە بۆ رێكخستنی كاری تەكسییەكان لە هەرێمی كوردستان، گوتی: ”پڕۆژەیەكمان هەیە و خەریكە دەگاتە قۆناغی تەندەر.

جەوهەر راشیگەیاند: پڕۆژەی تەكسیی تەلەفۆنی دروست بكرێت، بەڵام ژمارەی تەكسییەكانمان ئەوەندە زۆرە لەوانەیە كۆمپانیاكان نەتوانن هەموویان لەخۆ بگرن، بۆ ئەوەی زۆرترین شوفێر لە پرۆژەكە سوودمەند بن، داوا لە كۆمپانیاكان دەكەین بە تاك و جووت كاریان پێ بكەن“.

روونی كردەوە، پڕۆژەكە بەهۆی هەندێك هۆكاری تەكنیكی و ئیداری دوا كەوتووە، بەڵام هەوڵ هەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا جێبەجێ بكرێت، گوتیشی: ”لەبەر زۆریی تەكسی لە هەموو شارەكان، هەوڵ هەیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كاری تەكسییەكان بكرێتە تاك و جووت، رۆژێك ئەوانەی ژمارەیان تاكە كار بكەن و رۆژێكیش ئەوانەی ژمارەیان جووتە، ئەوە وا دەكات قەرەباڵغی كەم بێتەوە و ئۆتۆمبێلیش هیلاك نەبێت، هەروەها هەلی كاری تاكسییەكان زیاتر دەبێت و زۆرتریان دەست دەكەوێت.

سەڵاح جەوهەر دووپاتی كردەوە، ئەو بڕیارە دەكەوێتە دوای جێبەجێكردنی پڕۆژەی تەكسیی تەلەفۆن، گوتیشی: ”ئەو پڕۆژەیە بە شێوەی زۆرەملێ هەموو تەكسییەكان دەگرێتەوە، چونكە ئەگەر وا نەبێت ئەوە سەركەوتوو نابێت“.

ئەوەشی خستە ڕوو، ”لە رێگەی ئەو كۆمپانیایانە چەند سەد تەكسییەك لەخۆ دەگرن، بەڵام ئەوە چارەسەری ئەو ژمارە زۆرەی تەكسی ناكات كە هەیە“.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە ئاشكرای دەكات، زیاتر لە 80 هەزار تەكسی لە كوردستاندا هەیە،  ”ئەگەر بە زیادەوەش ئەژماری بكەین، ئەوە تەنیا پێویستمان بە 30 هەزار تەكسی هەیە و 50 هەزارەكەی تر هەمووی زیادەیە، بۆ نموونە تەنیا لە هەولێر 40 هەزار تەكسی هەیە، ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە و پێویستە كەم بكرێتەوە“.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 92 هەزار ئۆتۆمبێلی كرێ لە هەرێمی كوردستاندا هەن، لەم ژمارەیەشدا 80 هەزاریان تەكسین، ئەوانی دیكەش پاس و مینی پاسن.

باوەڕی وایە، ئەگەر رۆژانە هەر تاكسییەك 15 لیتر بەنزین بسووتێنێ، ئەوە رۆژانە یەك ملیۆن و 230 هەزار لیتر بەنزین دەسووتێنن، گوتیشی: ”لە زۆربەی وڵاتاندا كاری تاكسی لە رێگەی كۆمپانیاكانەوە بە سیستەم كراوە، هاووڵاتییان بە نرخێكی دیاریكراو و لەنزیكترین شوێنی كار یان مانەوە تاكسییان دەست دەكەوێ، هەروەها شوفێرانی تاكسی بەنزینێكی زۆر بەخۆڕایی خەرج ناكەن و تەمەنی ئۆتۆمبێلەكانیشیان درێژتر دەبێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 8086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad