English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرسەد سۆفی: راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كارێكی نایاساییە
2018-06-12 [08:00 AM]

ZNA – هەولێر


لە ساڵی 2015 حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران رابگیرێت، بەڵام لە كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكە راگیراو خرایە ساڵی 2016، ئێستا تەنها سەرمووچەی ساڵانە بۆ فەرمانبەران دەبەسترێت.

رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "پاڵپشت به‌ بڕیاری ئەنجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌حكامی یاسایی راژه‌ی شارستانی بڕیار دراوه،‌ كه‌ هیچ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ وه‌زیفییه‌ گشتیه‌كان له‌ هه‌رێم تا په‌سندكردنی بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام نه‌درێت، له‌ هه‌ر كاتێك كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی په‌سندكراوی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌بوو، پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه.

‌ فرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە باسی راگەیاند: راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران "كارێكی نایاساییە"، گوتیشی:" راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران پەیوەندی بە بودجەوە نیە، بەڵكو بەهۆی بارودۆخی قەیرانی دارایی حكوومەت ئەو بڕیارەی داوە، ئێستا دەبێت بە بڕیاری حكوومە بكرێتەوە، ئەوە پێچەوانەی یاسایە و دەبێت هەڵبگیرێت.

سۆفی گوتیشی" لە دوای دەرچوونی یاسای چاكسازی مووچە و خانەنشینی، دەبێت پرسی پلەبەرزكردنەوە و ئەو بابەتانەی وەزیفەی گشتی ئاسایی بێتەوە و نابێت رابگیرێت، بەڵكو دەبێت فەرمانبەران قەرەبو بكرێنەوە.

وەزیری دارایی بۆ قەرەبو كردنەوەی فەرمانبەران گوتویەتی: "له‌باره‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ماوەی راگرتنی پلە بەرزكردنەوە ئه‌وكات له‌ چوارچێوه‌ی یاسای كارپێكراوه‌كان بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت."

لە 1-1- 2016 حكومەتی هەرێمی كوردستان پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی  راگرتووەو تاوەكو ئێستا جگە لەسەر مووچە هیچ پلە بەرزكردنەوەیەك نەكراوە..

 





ئەم هەواڵە 6916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad