English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەبێت
2018-06-12 [08:11 AM]

ZNA- ھەولێر


ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکوور ئاشکرا دەبێت.

 

کاتژمێر 1:45 خولەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 12/6/2018 بە کاتی سەنگافورە (کاتژمێر 8:45 خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.

 

ئاژانسی هەواڵیی فەرەنسی (فرانس پرێس)، ناوەڕۆکی ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاو کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون واژۆیان لەسەر کرد.

 

ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە:

 

- پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور بەرەو پێش دەبرێن.

- کیم جۆنگ ئون بەڵێنی داماڵینی چەکە ناوکییەکانی وڵاتەکەی دەدات.

- ئەمریکا بەڵێنی پاراستن و گەرەنتیکردنی ئاسایشی کۆریای باکوور دەدات.

- ئەمریکا و کۆریای باکوور هەماهەنگیی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا.

- هەردوو سەرۆک چاودێریی کۆبوونەوەکانی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکانیان دەکەن.

 

رێککەوتننامەکە لەلایەن چاودێرانی سیاسیی نیودەوڵەتی بە مێژوویی ناودەبرێت، چونکە جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە شەڕێکی گەورەی جیهانی، دوور خستەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە، کیم جۆنگ ئونی بانگهێشتی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) کرد و بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، گفتوگۆی زۆر باش لەنێوانیان بەڕێوە چوو.

 

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 10/6/2018، کیم جۆنگ ئون بە فڕۆکە تایبەتەکەی لە فڕۆکەخانەی پیۆنگ یانگی پایتەختی وڵاتەکەی گەیشتە فڕۆکەخانەی چانگی لە سەنگافوورە و شەوی یەکشەممەش دۆناڵد ترەمپ گەیشتە سەنگافوورە.

 

بە دانوستاندن و رێککەوتنی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ، مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی جیهانی لادەچێت، لەکاتێکدا پێش چەند مانگێک، هەردوو سەرۆک هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوکیان لە دژی یەکتر، دەکرد.

 

لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئێستا) و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.

 

رژێمی کۆریای باکوور، کە ئێستا کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، گوێڕایەلی هیچ یاسا و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی نابێ و بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکی و مووشەکە دوور هاوێژەکانی، بەهۆی ئەو بەردەوامبوونەشی، دەیان گەمارۆی سیاسی، ئابووریی و دیپلۆماسی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە خراوەتە سەر.





ئەم هەواڵە 3952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad