English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هازاردیش دووچاری پێکان هات...
2018-06-12 [08:57 AM]

ZNA - ھەولێر



ئیدین ھازاردی ئەستێرەی بەلجیکی و یاریزانی یانەی چێڵسی پێش دەستپێکردنی مۆندیال تووشی پێکان بوو.

ھازارد لە یاری شەوی رابردوودا بەرامبەر بە کۆستەریکا کە یارییەکان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە، لە خولەکی ٧٠ یارییەکە بەھۆی پێکانەوە یاریگەی جێھێشت و ئەمەش ھاندەرانی ھەڵبژاردەکەی تووشی نیگەرانی و دوودڵی کردووە. 

دوای یارییەکە رۆمێلۆ لۆکاکۆ ھاندەرانی ھەڵبژاردەکەی لەوە دڵنیاکردەوە، ھازارد پێکانەکەی سەخت نییە تەنیا ئازارێکی کەمی پێگەیشتووە، رۆبێرتۆ مارتینێزیش ھیوا دەخوازێت ھازارد بۆ یاریی دووشەممەی داھاتوو بەرامبەر پەنەما لە کۆمەڵەی حەوتەمی مۆندیال ئامادە دەبێت، کە بەلجیکا ھاوشانی پەنەما و ئینگڵاند و توونس لەو کۆمەڵەیە یاریی دەکات.





ئەم هەواڵە 4933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad