English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناڤاس ئه‌م سێ هەڵبژاردەیه‌ دەپاڵێوێت بۆ بردنەوەى مۆندیال
2018-06-12 [09:42 AM]

ZNA - ھەولێر



کیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی و یانەی شاھانە سێ ھەڵبژاردە بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال دەپاڵێوێت.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، کیلۆر ناڤاس ھەریەکە لە ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا و بەڕازیل بۆ بردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا دەپاڵێوێت. 

ناڤاس ھیوادارە کۆستاریکا ببێتە ئەسپی رەشی مۆندیال و پێشبینیش دەکات مارکۆ ئەسینسیۆی ھاوکاری لە ریاڵ مەدرید، ببێتە درەوشاوەترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ ئیسپانیادا.

ھەروەھا ناڤاس دەڵێ خۆشترین ساتەکانم لەگەڵ کۆستاریکا مۆندیال ٢٠١٤ بوو ، چونکە ئێمە گەیشتینە چارەکی کۆتایی و بەرامبەر بە ھۆڵەنداش نزیکبوو بگەین بە یاری قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال، بەڵام نەمانتوانی ئەو کارە بکەین و ئەوە ناخۆشترین شتبوو بۆ من.

لە کۆتایی قسەکانیدا ناڤاس دووپاتیکردووەتەوە، کە ھاندەران منیان دەیەوێت و پشتگیرم دەکەن و نایانەوێت لە مەدرید بڕۆم، ھەروەھا گووتی زۆر دڵخۆشە لە یانە مەدریدیەکەدا و تا ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەڵدا ھەیە و ھیواداریشە ھەر لەو یانەیە واز لە یاریکردن بھێنێت.





ئەم هەواڵە 5608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad