English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی ئەم میوەیە دەبێتە هۆی تەمەن درێژیی
2018-06-12 [10:36 AM]

هەولێر ـ ZNA



زانایانی سویسرا لە ڕێگای توێژینەوە زانستییەکانەوە بە دەرەنجامە گەیشتن کە هەنار بۆ ڕوبەروبونەوەی لاوازی ماسولکەکان کە بەهۆی چونە تەمەنەوە دروستی دەبێت، زۆر بەسوودە.

ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەوەی دەرخستووە کە هەنار دەوڵەمەندە بە ماددەیەک بە ناوی (ئارۆلیتین) کە دژە پیرییە.

تیمی زانستی زانکۆی پلی تەکنیکی فیدراڵ لە شاری لۆزانی سویسرا بەهاوکاری کۆمپانیایەکی ناوخۆیی چالاک لە بواری تەکنەلۆژیادا بەشداری ئەم توێژینەوەیان کرد.

ئەم توێژینەوەیە پێشتر لەسەر چەند زیندەوەرێک ئەنجامدرا، وا بڕیارە کاریگەرییەکەی لەسەر مرۆڤیش بەتەواوی ئاشکرا بکرێت، چونکە توێژەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کاردانەوەی ڕیخۆڵەی هەندێک کەس بۆ ماددەی ئارۆلیتین جیاوازە.





ئەم هەواڵە 8530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad