English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانكۆیەکى کوردستان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی(ئایزۆ) بەدەست دەهێنێت
2018-06-12 [11:55 AM]

ZNA-هەولێر


لەبەر ڕۆشنایى جێبەجێکردنى کارەکانیان بەسیستمى دڵنیایى جۆرى و، ڕایکردنى کارەکانی بەڕێوەبردنى بەشێوازى ئەلیکترۆنى، کە هاوشێوەى زانکۆ پیشکەتوەکانى جیهان، زانکۆى ئیشک بڕوانامەى (ئایزۆ)ى پێبەخشرا.

وەرگرتنى ئەم بڕوانامەیە بەژمارە (9001:2015) لە ڕێکەوتى (٣١/٥/٢٠١٦) لەلایەن زانکۆى (ئیشک)ەوە دواى هەوڵە بەردەوامەکانى ستافى ئەو زانکۆیە دێ، کە لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ ڕایکردنى کاروبارەکانیان بەشێوەیەکى باشتر، پێشتریش ئەو زانکۆیە  زانكۆكه‌مان بڕوانامه‌ی ئایزۆی ژماره‌ (9001:2008) به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ بواری خوێندنی باڵا و ڕاهێنان.

دووباره‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ هه‌م سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ زانکۆکە، لەهەمان کاتدا ئه‌ركیشیان قورستر ده‌کات‌ تا لە هەوڵەکانیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زیاترى زانکۆکەیان بەردەوام بن.

 لە بەرامبەر بەدەستهێنانى ئەو زانکۆیە، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پیرۆزبایى لە د.ئیدریس هادى سەرۆکى زانکۆى ئیشک و ستاف و کارمەندانى زانکۆکە کرد، هیواشى خواست لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامە نێودەوڵەتیەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەى هەبێ لەسەر ئاستى پێشکەوتنى زیاترى زانکۆکەیان.

بڕوانامه‌ی (ئایزۆ) به‌ گوێره‌ی ستانداردی جیهانی بۆ كاروباری كارگێری و به‌ڕێوه‌بردنی دڵنیایی جۆرییه‌ له‌ سیستمی كاركردندا. له‌م سیسته‌مه‌دا،  ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌رێوه‌بردن ده‌بێته‌ هۆی ڕاییكردن و ڕاپه‌راندنی سه‌رجه‌م ئیشوكاره‌كانی دڵنیایی جۆری و به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ  و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.





ئەم هەواڵە 4192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad