English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له سلێمانی بەدواداچوون بۆ نرخ و کوالێتی دەرمان دەکرێت
2018-06-12 [12:13 PM]

ZNA- هەولێر


 

لیژنە ھاوبەشەکان بەدواداچون بۆ دەرمان و بواری تەندروستی دەکات و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت ئەو شوێنانەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابن سزا دەدرێن.

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ ‌ لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆمەڵێک لیژنەی تایبەتی بوارە جیاوازەکان دروست بوون، بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و بەدواداچوونی دەرمان لە دەرمانخانەکان و شێوازی عەمبارکردنی، لیژنەیەکی تایبەت پێکھێنراوە.

 

گوتی: یەکێک لە لیژنە ‌نوێکان بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پێک ھێنراوە، لیژنەی ھاوبەشی تەندروستییە کە ئەری سەرەکی چاودێری کرنی دەرمانخانە و نۆرینگە و ئەوشوێنانەی لە بواری پزیشیکیدا کاردەکەن، دەکات.

 

راشیگەیاند: لیژنەکە لە کەسانی پسپۆڕی بوارەجیاوازەکان و نوێنەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کە پزیشکی دەرمانساز، خۆپاراستنی تەندروستی، ئاسایشی ئابوری، چاودێری بازرگانی و قائیمقامیەتی سلێمانی، پێک ھاتووە.

 

گۆران قادر روونی کردەوه: لیژنەکە بەدواداچون بۆ کوالێتی و نرخی دەرمان و رێکارە یاساییەکانی مۆڵەت و تەواوی مەرج و ئەو رێنمایانەی کە پێویستە لەوشوێنەدا ھەبن دەکات.

 

هەروەها گوتی: پێویستە ئەو دەرمانانەی دەفرۆشرێت لەلایەن ‌وەزارەتی تەندروستییەوە رەزامەندی لەسەردرابێت و ھەردەرمانێک بەنایاسایی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو دەرمانخانانەی سەرپێچی دەکەن دەگیرێتە بەر، کەخۆی لە غرامەی ماددی تا داخستن و بەدادگا گەیاندنی شوێنەکە روبەرووی دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 3661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad