English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٥٠٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە دھۆک ھاوکاری کرد
2018-06-12 [01:00 AM]

ZNA- هەولێر


 

پرۆژەی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، خاوەنپێداویستییانی  تایەبەتی لە پارێزگای دھۆک گرتەوە و پێداویستی خۆراکی پێشکەش بە ٥٠٠ خێزان کرا.

 

رێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٨ لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە مانگی رەمەزاندا، ھاوکاری خۆراکی گەیەندرایە پارێزگای دھۆک و لەو پرۆەیەدا پارسێلی خۆراک پێشکەش بە ٥٠٠ خێزانی خاوەنپێداویستی تایبەت کرا.

 

خاوەنپێداویستییانی تایبەت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە گرنگی تایبەتییان پێدەدرێت و ئەمە بێجگەلە پێشکەش کردنی ئەم جۆرە ھاوکارییانە، لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری خاوەن پێداویستییانی تایبەتدا کەلووپەل و پێداویستییەکانی وەکوو (ویلچەر و عەکازە و رەوڕەوە و زۆر شتی دیکە)یان پێشکەش دەکرێت.





ئەم هەواڵە 3832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad