English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچونی پارتی و یەکێتی دەربارەی هاوپەیمانی سیاسی نوێ لەعێراقدا
2018-06-12 [09:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پارتی یه‌كێتی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، ده‌ڵێن، بۆ ده‌ربازكردنی وڵات لەو تەنگژە سیاسیەی ئێستا هه‌یه‌، هەوڵێک بۆ هاوپەیمانی "سائرون، فەتح" راگەیەندرا، له‌مباره‌یه‌وه‌، ئەم هەنگاوەیان بە ئەرێنی زانی ورایانگه‌یاند، سەرەتای نەخشە رێگایەکی سیاسی هاوپەیمانی باشە، لە پێناوی دەبازبوون لەم بنبەستە سیاسیە، ده‌شڵێن، یەکێتی و پارتی، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بەزوترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان، پێکدێنن.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

 

لەو دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی عێراق و کوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردند و چارەسەرکردنی کێشەکانی خستە ناو گێژاوێکی ترسناک.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆمان و گەلی کوردستانمان، لە مەترسی ئەو کێشانە، لە کوردستان و عێراق، دورخستەوە و هەوڵێکی زۆریشماندا، بەردەوام بەشێک بین لە چارەسەر، بەپێی دەستوور و رێسا و یاساکانی هەڵبژاردن. لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوولا بە راوێژ لەگەڵ یەک، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسیەکانی عێراقمان کرد و هەڵوێستی خۆمان پێڕاگەیاندن.

 

ئەم شەو بەهیمەتی دڵسۆزان و بۆ دەربازکردنی وڵات، لە تەنگژە سیاسیەکەی هەوڵێک بۆ هاوپەیمانی (سائرون، فەتح) راگەیەندرا.

مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، ئەم هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە رێگایەکی سیاسی هاوپەیمانی باشە، لە پێناوی دەبازبوون لەم بنبەستە سیاسیە.

پێگومان، یەکێتی و پارتی، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بەزوترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان، پێکدێنن.

 

لەهەمان کاتدا، ئومێدەوارین، سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقیەکان، خاڵە هاوبەشەکان بەسەر خاڵە ناکۆکەکاندا زاڵبکەین و پێکەوە بەرپرسیاریەتی حکومەتێکی سازاوی نیشتمانی، بۆ راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکان، پێک بهێنین و یەک ریزی نیشتمانی بپارێزین.

 

مەکتەبی سیاسی                                       مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان               یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 

۱۲/٦/۲٠۱۸





ئەم هەواڵە 3040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad